به‌ ڤیدۆ - ئاگاتان له‌ نزار ئه‌كره‌می‌ پاڵه‌وانی‌ عێراقه‌ دوایی‌ دابڕانیش یه‌كه‌می‌ له‌ ده‌ست نادات




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

له‌ په‌ڕاوێزی‌ یارییه‌كانی‌ پاڵه‌وانێتی‌ گۆڕه‌پان ومه‌یدانی‌ كوڕان و كچانی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان و له‌ یاری‌ 110 مه‌تر به‌ربه‌ستی‌ كوڕان ، نزار ئه‌كره‌می‌ سه‌رپه‌رشتیاری‌ تیپی‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدانی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پیشمه‌رگه‌ وه‌ك یه‌كێك له‌ یاریزانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ تیمی‌ كوڕانی‌ یانه‌كه‌ی‌ توانی‌ نازناوی‌ ئه‌و یارییه‌ به‌هێزه‌ به‌ده‌ست بهێنێت .

نزار بۆ ماوه‌ی‌ 14 ساڵه‌ له‌و یارییه‌ دابڕاوه‌ و وه‌ك ئه‌ركی‌ هه‌میشه‌ی‌ خۆی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ تیمی‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدانی‌ یانه‌كه‌ و ئه‌ركی‌ ڕاهێنه‌ری‌ له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌ ، به‌لاَم بۆ ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ی‌ كوردستان و بۆ به‌ده‌ست هێنانی‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌می‌ به‌رگی‌ دابڕانی‌ فڕێداو چووه‌وه‌ سه‌ر تراكه‌ پڕ ململانێكان و له‌ ڕكابه‌ر به‌هێزه‌ لاوه‌كانی‌ یانه‌كانی‌ كوردستانی‌ برده‌وه‌ و جارێكی‌ دیكه‌ سه‌لماندی‌ ئاسته‌كه‌ی‌ به‌ به‌هێزی‌ ده‌مێنێته‌وه‌

نزار ئه‌كره‌م له‌ دایك بووی‌ ساڵی‌ 1986 و یه‌كێك بوو له‌ پاڵه‌وانانی‌ كوردستان و عێراق و یاریزانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق بووه‌ له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كانی‌ ولاَتانی‌ عه‌ره‌بی‌ و ئاسیایی‌ .



PM:10:23:23/09/2022




ئه‌م بابه‌ته 1208 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌