پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له نێو هۆڵی شه‌تڕه‌نجی ئه‌كادیمیایی فیشه‌ر بۆ یاری شه‌تڕه‌نج له شاری سلێمانی و به‌به‌شداری 28 یاریزان كۆتا یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی ڕابید به‌ڕێوه چوون و تێیداو دوایی ئه‌نجامه‌كانی دوا جه‌وله یاریزان زۆزگ سه‌لاَح له یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و هه‌رچی ڕه‌وه‌ند حامید بوو له هه‌مان یانه به پله‌ی دووه‌م هات .
ئه‌مه‌و ئاریز سابر پله‌ی سێهه‌می به‌ده‌ست هێناو پله‌ی چواره‌میش بۆ چیا مودیر بوو ، دواجار پله‌ی پێنجه‌م ئاریان عه‌لی له یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ده‌ستی هێنا .
دوایی كۆتاهاتنی جه‌وله‌ی كۆتایی خه‌لاَت به‌سه‌ر سه‌ركه‌وتوان دابه‌ش كرا و كۆتایی به یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه هات .