پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له چوارچێوه‌ی ئه‌و یارییه دۆستانانه‌ی ئه‌نجامی ده‌دات ، به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ، ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 22 ی ئه‌یلولی 2022 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه میوانداری له تیپی تۆپی پێی یانه‌ی چه‌م چه‌ماڵ كرد .
یارییه‌كه به به‌هێزی ده‌ستیپێكردوو له خوله‌كی 37 ی یه‌كه‌م گێم ساڵح موتڵه‌گی یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی گۆڵی یه‌كه‌می یارییه‌كه و تاكه گۆڵ تۆمار بكات ، ئه‌مه‌و پێشمه‌رگه توانی به‌و ئه‌نجامه یارییه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به كۆتابهێنێت و به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه له سێهه‌م یاری دۆستانه‌ی توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت .