‌وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێك له‌سه‌ر نه‌خۆشی ڕۆماتیزمه‌


ته‌ندروستی‌ - 

نه‌خۆشی ڕۆماتیزمه‌ یه‌كێكه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌كان، دکتۆر هێمن پزیشكی نەخۆشیەکانی جومگە و ئێسک و رۆماتیزم له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێك له‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشییه‌ ده‌داته‌وه‌.

1-ئایا چارەسەری کۆتایی هەیە بۆ نەخۆشی ڕۆماتیزم؟
-:زۆربەی نەخۆشییە ڕۆماتیزمیەکان نەخۆشی درێژ خایەنن چارەسەری کۆتاییان نیە نەخۆش ناچارە لەسەر دەرمانەکانی بەردەوام بێت.

2-ئایا ڕۆماتیزم هیچ چارەسەری هەیە لە دەرەوەی وڵات؟
-زۆربەی زۆری چارەسەرەکانی نەخۆشی ڕۆماتیزم لە ناو کوردستان و عێراق بەردەستن، بەڵام ئەگەر نەخۆشیەکەت زۆر دەگەمەن بوو و چارەسەری نەبوو ئەوا خۆمان ڕێگا چارەسەرت پیشان ئەدەین لە هەر کوێ هەبێ.

3- مەعقولە تاکو ئێستا زانستی پزیشکی نەیتوانیوە چارەسەری کۆتای_بنبڕ بۆ نەخۆشیەکانی ڕۆماتیزم بدۆزێتەوە.
- بەڵێ مەعقولە لەبەر ئەوەی هەر وەکو نەخۆشیە درێژخایەنەکانی تری وەکو شەکرە و زەخت و ڕەبۆ...نەخۆش دەبێت لەسەر دەرمان بەردەوام بێت بۆ ئەوەی نەخۆشییەکەی کۆنترۆڵ بکرێ.

4-ئایا ڕۆماتیزم لە منداڵاندا دروست دەبێ؟
-بەڵێ زۆربەی ئەو نەخۆشییە ڕۆماتیزمیانەی لە گەورە ساڵاندا ڕوودەدەن لە منداڵانیشدا دەکرێ ڕووبدەن.

5-هۆکاری سەرەکی نەخۆشیەکانی ڕۆماتیـزم چین؟
-بەگشتی هۆکاری بۆماوەی دەوری سەرەکی دەبینێت لەگەڵ هەندێک هۆکاری ژینگەیی و دەرەکی وەکو ڤایرۆس و بەکتریا و هەندێک ماددەی کیمیایی.


PM:03:23:22/09/2022




ئه‌م بابه‌ته 1552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌