پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی سه‌رمێزی كوڕانی سلێمانی و هه‌ولێر به‌شداری كه‌مپێكی مه‌شق و ڕاهێنان و پاڵه‌وانێتییه‌كی دۆستانه له شاری كرماشانی ولاَتی ئێران ده‌كه‌ن .
سه‌باره‌ت به‌به‌شداریان له‌و پاڵه‌وانێتییه هه‌ردی ئه‌حمه‌د ڕاهێنه‌ر له تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و یاریده‌ده‌ری ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی له باره‌ی به‌شداریان له‌و كه‌مپ و پاڵه‌وانێتیه دۆستانه‌یه‌دا به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، به داوه‌ت نامه‌ی فه‌رمی بانگێشتی ئه‌نجام دانی كه‌مپێكی مه‌شق و ڕاهێنان له شاری كرماشان كراوین كه هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی به پێكهاته‌یه‌كی پته‌و به‌شداری له‌و كه‌مپه‌دا ده‌كات .
هه‌ردی وتیشی ، سه‌رۆك شاندی هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی م ، عومه‌ر ئه‌حمه‌ده و ئاسۆ محه‌مه‌دیش وه‌ك سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی سه‌رمێزی سلێمانی ده‌بێت و هه‌روه‌ك كابتن سه‌لام ئه‌حمه‌د ڕاهێنه‌ر ده‌بێت و به‌نده وه‌ك یاریده‌ده‌ری ڕاهێنه‌ر دیاری كراوه ، ئه‌مه‌و ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه هه‌ریه‌ك له یاریزانان ( سه‌یوان جه‌مال ، به‌ختیار عه‌بدول باقی له یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و ژیار نه‌وزاد له یانه‌ی سلێمانی و ئارۆ سه‌لام و ئه‌شكان كارزان ) وه‌ك یاریزانان به‌شداری له‌و كه‌مپه‌دا ده‌كه‌ن كه دواتر ده‌بێته پاڵه‌وانێتییه‌كی دۆستانه و یاری له نێوان هه‌ڵبژارده‌كان و یاریزانان به‌ڕێوه ده‌چێت .