پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی سلێمانی به سه‌رپه‌رشتی نوێنه‌رایه‌تی سلێمانی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی هه‌رێمی كوردستان و به هاوكاری ئه‌كادیمیایی فیشه‌ر ، پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی ڕابید به‌ڕێوه ده‌بات .
یه‌كێتییه‌كه بڕیاری داوه یارییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه به‌به‌شداری 30 یاریزان ئه‌نجام بدات و یارییه‌كانی ماوه‌ی 3 ڕۆژ بخایه‌نێت .
ئه‌سعه‌د ئیسماعیل جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق و سه‌رپه‌رشتیاری به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له‌باره‌ی ئه‌نجام دانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت دواو ووتی ، پاڵه‌وانێتییه‌كه له ئاستی به‌رز یاریزانانی خاوه‌ن ڕیتینگ به‌ڕێوه ده‌چێت و ته‌نها 30 یاریزان به‌شداری ده‌كات ، هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێكرد كه هه‌ر یاریزانێك ڕیتینگی به‌رزتر بێت چانسی به‌شداری زیاتر ده‌بێت .
هه‌روه‌ك ئیسماعیل ئاماژه‌ی پێكرد كه یارییه‌كان له كاتژمێر 4:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 22 ی ئه‌یلولی 2022 ده‌ست پێده‌كات و له ئێواره‌ی ڕۆژی 24 ی هه‌مان مانگ كۆتایی دێت .