پێشمه‌رگه سپۆرت -
پێدری گۆنزالێسی ئیسپانی و ئه‌ستێره‌ی لاوی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه گرێبه‌ستی ڕافیینا به باشترین گرێبه‌ستی یانه‌كه‌ی ده‌بینێت له‌م هاوینه‌دا.
له لێدوانێكیدا پێدری ئه‌ستێره‌ی لاوی به‌رشه‌لۆنه ده‌ڵێت: لەناو ئەو گرێبەستانەی ئەم وەرزە یانه‌كه‌مان ئەنجامیداوە ڕافینیا باشترین و بەهێزترینیانە و له پێش هه‌موو ئه‌وانه‌ی تره‌وه‌یه.
پێدری ده‌ڵێت ڕافینیا كوالیتی زۆر بەرزە و شوتیشی زۆر جوانە، توشی سەرسورمان بووم بەو هاوكارییە زۆرەی بۆ هێڵی بەرگریی هەیەتی، كاتێكی زۆر ڕادەكات لە یاریگادا.
ئه‌م لێدوانه‌ی پێدری له كاتێكدایه كه زۆرێك پێیان وایه گرێبه‌ستی لیڤاندۆڤسكی باشترینه.