پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی كوردستان خشته‌ی یارییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می خولی بژارده‌ی باله‌ی كچانی یانه‌كانی كوردستانی ڕاگه‌یاند .
بڕیاره له ڕۆژانی 22 تا 24 ی ئه‌یلولی 2022 و له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه یارییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می خولی بژارده‌ی باله‌ی كچانی یانه‌كانی كوردستان به‌ڕِێوه بچێت ، ئه‌مه‌و جه‌مال ره‌شیدی سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كه سه‌باره‌ت به یارییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌م زانیاری زیاتری به پێشمه‌رگه سپۆرت دا‌و ووتی ، دوایی ئه‌وه‌ی چوار یانه‌ی گه‌یشتوو به قۆناغی بژارده چاوه‌ڕوانی ده‌ست پێكی یارییه‌كانی ئه‌و قۆناغه بوون ، یه‌كێتی باله‌ی كوردستان و لیژنه‌ی پێشبڕكێكان بڕیارمان دا یارییه‌كان له به‌رواری 22 ی مانگی ئه‌یلول ده‌ست پێبكه‌ین و له به‌رواری 24 ی مانگ به كۆتایی بهێنین .
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی پێكرد كه بڕیاره ڕۆژانه و له كاتژمێره‌كانی 3:00 و 5:00 و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی پێشمه‌رگه یارییه‌كان ئه‌نجام بدرێت كه به سوپاسه‌وه یانه‌ی پیێشمه‌رگه وه‌ك هه‌میشه هاوكار و پاڵپشت بوون بۆ سه‌ركه‌وتنی چالاكییه‌كانی یه‌كێتیه‌كه‌مان .
ناوبراو وتیشی به پێی ڕێنماییه‌كانی ڕابردوو خوله‌كه به‌ڕێوه ده‌چێت و بڕیاریش دراوه كه هه‌رتیمێك ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌رانی ده‌بێت یه‌ك پۆشبن و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێریشیان له‌سه‌ر كورسی بینه‌ران یارییه‌كان ده‌بینن .
خشته‌ی یارییه‌كان :