پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی باله‌ی هه‌ڵبژارده‌ی كوڕانی پێشكه‌وتوانی عێراق ئاماده‌كارییه‌كانی له شاری هه‌ولێر بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتی 23 ی ولاَتانی عه‌ره‌بی درێژه پێده‌دات كه بڕیاره له سه‌ره‌تای مانگی 11 ی 2022 و له عێراق به‌ڕێوه بچێت .
ئه‌مه‌و مه‌شقه ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له ژێر سه‌رپه‌رشتی عه‌لا خه‌ڵه‌فی ڕاهێنه‌ر و ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌رانی به‌ڕێوه ده‌چێت و ڕۆژانه دوو یه‌كه‌ی مه‌شقی ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
هه‌روه‌ك بڕیاره كه‌مپه ئاماده‌كارییه‌كه به‌رده‌وامی هه‌بێت و یاریزانان بۆ ئه‌و پاڵه‌وانێتییه ئاماده‌كاری بكه‌ن تا بتوانن له 23 هه‌مین پاڵه‌وانێتی ولاَتانی عه‌ره‌بی ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنن .