پاریس له‌ پێناو لیڤاندۆڤسكی‌ ویستویه‌تی‌ نیمار بفرۆشێت


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

یانه‌ی‌ پاریس سانجێرمان له‌ پێناو گواستنه‌وه‌ی‌ لیڤاندۆگسكی‌ ئاماده‌بووه‌ ده‌ستبه‌رداری‌ نیمار داسێلڤا بێت. 

لیڤا لە کۆتاییدا پەیوەندی بە ڕیزەکانی بارسا کرد، بۆ ماوەی ٣ وەرز، لەگەڵ بژاردەی زیادکردنی وەرزی چوارەم، بە بڕی ٤٥ ملیۆن یۆرۆ + ٥ ملیۆن لە گۆڕاوەکاندا.

رۆژنامەی جۆرناڵ دیمانشی فەرەنسی، یانەی پاریس سانجێرمان ویستویەتی دەستبەرداری  نێیمار بێت بۆ ئەوەی پارەی بۆندەکەی لیڤاندۆڤسکی دابین بکات، پێش ئەوەی بچێتە بلاوگرانا.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بیرۆکەی پاریس سانجێرمان گۆڕینی شێوازی یاریکردن بووە بۆ 4-4-2، هەروەها پێکهێنانی دوو هێرشبەرێکی ترسناک کە کیلیان مباپێ و لیڤاندۆڤسکی لەخۆدەگرێت.

وە بابەتەکە بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی مباپێ تا ساڵی ٢٠٢٥ کۆتایی هات، هەروەها نێیمار لە باخچەی شازادەکان مایەوە.


PM:02:36:19/09/2022




ئه‌م بابه‌ته 1024 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌