به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ وه‌رزشی‌ سلێمانی‌ میوانداری‌ له‌ پاڵه‌وانه‌كان كرد


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

ڕۆژی‌ یەک شەممە 18 ی‌ ئه‌یلولی‌ 2022 کۆمەڵێک پاڵەوانی نێودەوڵەتی و یاریزانی هونەرە جەنگیەکان و ڕاهێنەری موای تای کەلەڤێستیڤاڵی هونەرە جەنگیەکانی سلێمانی ناوەندی وەرزشی کوردستان و دوا پاڵەوانێتی یەکێتی موای تای سلێمانی و پاڵەوانێتی کراوەی کەرکوک بەناوی یانەی پێشمەرگەوە پلەی یەکەم و ئەنجامی گەورەیان بەدەست هێنابوو، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانیان کرد.

لەسەردانەکەدا پاڵەوانەکان باسیان لەکێشەو ئاستەنگیەکانی بەردەمیان کردو پلانی خۆشیان بۆ داهاتوو خستە ڕوو.
لەدوای بەخێرهاتن و پیرۆزبایی، کاروان شێخ زیرەک بەڕێوەبەری وەرزشی سلێمانی پشتگیری خۆی بۆ دووپاتکردنەوە بۆ هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان .


PM:09:08:18/09/2022




ئه‌م بابه‌ته 1036 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌