پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ، به‌ڕێز حاكم ، مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان م ، شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌ن سكرتێری یانه و ویسام محه‌مه‌د بازگ ، كه‌لسوم محه‌مه‌د ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشوازی كرد له بڵند مه‌حمود ئه‌مین ڕاهێنه‌ری تیپی بۆكسێنی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه .
له‌و میواندارییه‌دا و سه‌ره‌تا به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه وێڕایی پیرۆزبایی خۆی له ناوبراو كه توانیان له‌سه‌ر ئاستی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری و له پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی بۆكسێنی بێچوه شێران و تازه‌پێگه‌یشتوان و لاوان پله‌ی دووه‌م له‌سه‌ر ئاستی تیم به‌ده‌ست بهێنن ، ئه‌و ده‌ست كه‌وتانه‌ی تیمه‌كه‌ی به‌رز نرخاندوو ووتیشی له ماوه‌ی ڕابردوو كچانی یانه‌كه‌مان توانیان نازناوی عێراق به‌ده‌ست بهێنن كه ئه‌وه‌ش پیشانده‌ری ئاست به‌رزی و توانای یاریزانه‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌یه له‌و پاڵه‌وانێتیانه‌دا .
دواتر بڵند مه‌حمود ڕاهێنه‌ری تیمه‌كه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه سوپاسی یانه‌كه‌یانی كرد كه خه‌م و خۆر و هاوكاریانن و دووپاتی كرده‌وه كه ناوی یانه‌كه‌یان له ڕكابه‌رییه به‌هێزه‌كان به بڵندی ده‌هێڵنه‌وه .
له كۆتایی ئه‌و میواندارییه ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه جامی دووه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی پێشكه‌ش به جێگری سه‌رۆكی یانه كرد .