پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانەی لیڤەرپوول هەنگاوەکانی دەستپێکردووە بەمەبەستی یەکلاکردنەوەی گرێبەستێکی گرنگ بەمەبەستی بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاستی وەرزی داهاتوو بە گواستنەوەی جود بێلینگهام.
بێلینگهام یەکێکە لە بەهرەمەندە دیارەکانی تۆپی پێی ئینگلیزی لە ئێستادا و یاری بۆ یانەی بروسیا دۆرتمۆند دەکات، هەرچەندە تەمەنی تەنها 19 ساڵە، بەڵام نرخەکەی زیاتر لە 100 ملیۆن پاوەندە.
ڕۆژنامه‌ی سه‌نده‌ی ۆرد ئاشكرای كردووه كه بریكاره‌كانی بیلینگهام ئاگاداری گرنگیدانه‌كانی لیڤه‌رپوڵن به‌و یاریزانه و هه‌ندێ گفتووگۆی زاره‌كی كراوه.
ئه‌م گرێبه‌سته بۆ لیڤه‌رپوڵ هه‌روا ئاسان نابێت چونكه یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید گرنگییه‌كی ته‌واو به‌و یاریزانه ده‌دات و له هاوینی داهاتوو به ته‌واوه‌تی هه‌وڵی بۆ ده‌دات.