پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌گه به 50 یاریزانی هه‌ردوو ئاسته‌كانی كوڕان و كچان ده‌چێته ولاَتی ئێران ، ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستی به‌شداری له پاڵه‌وانێتی نێو ده‌وڵه‌تی ئێران كه بڕیاره یارییه‌كانی له شاری جیلان - ئاستارا له به‌رواری 20 تا 22 ی ئه‌یلولی 2022 به‌ڕێوه بچێت .
سه‌باره‌ت به‌به‌شداری شاندی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌و پاڵه‌وانێتییه‌دا ، توانا سه‌عید كارگێڕی تیپه‌كه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، له ژێر چاودێری یه‌كێتی ناوه‌ندی كاراتێی عێراق یانه‌ی پێشمه‌رگه ده‌بێته ئه‌و یانه‌یه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تی عێراق ده‌كات له پاڵه‌وانێتی نێو ده‌وڵه‌تی ئاستارا له ولاَتی ئێران ، توانا وتیشی ، له پاش كۆرۆنا پاڵه‌وانێتییه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌نجام نه‌ده‌درا و له ئێستاشدا و خۆش به‌ختانه پاڵه‌وانێتییه‌كان ده‌ستی پێكردۆته‌وه هه‌روه‌ك ووتیشی ، به‌هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندییه پته‌وانه‌ی یانه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ولاَتانی دراوسێ هه‌یه‌تی بانگێشتی زۆرێك له‌و پاڵه‌وانێتیانه ده‌كرێن و له ئێستاشدا له ولاَتی ئێرانه‌وه به فه‌رمی بانگێشتی پاڵه‌وانێتی نێو ده‌وڵه‌تی كراوین كه شه‌ش ولاَت تێیدا به‌شدارن كه بریتین له ( ئێران ، عێراق ، پاكستان ، ئه‌فغانستان ، ئازه‌رباینجان و ڕوسیا ) .
هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێكرد كه یانه‌ی پێشمه‌رگه به 50 ڕاهێنه‌ر و یاریزان به‌شداری له‌و پاڵه‌وانێتییه ده‌كات كه له سه‌رجه‌م ته‌مه‌نه‌كانی مندلاَن تا پێشكه‌وتوانی كوڕان و كچان پێك دێن .
توانا له درێژه‌ی وته‌كانی ووتی ، له به‌رواری 20 ی مانگ یارییه‌كانی ئاستی كچان ئه‌نجام ده‌درێت و له دوو ڕۆژی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌شدا یارییه‌كانی كوڕان به‌ڕێوه ده‌چن و هیواشی خواست یاریزانانی تیمه‌كه‌یان كه نوێنه‌رایه‌تی ولاَتی عێراق ده‌كه‌ن بتوانن زۆرترین ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنن چونكه ئه‌م یاریزانانه نه‌وه‌یه‌كی نوێن له یانه‌كه و ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ران ده‌یانه‌وێت سود له پاڵه‌وانێتییه‌كان ببینن تا ئاستیان به‌ره‌و پێشتر بچێت .
جێگه‌ی باسه ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌رانی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و پاڵه‌وانێتییه بریتین له ( ئه‌رسه‌لان مورادی ، شاخه‌وان ئه‌حمه‌د و شاهێن ته‌ها ) .