پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی پارائۆڵۆمپی هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی كچانی عێراق بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان كه‌مپێكی پێنج ڕۆژه‌ی خۆئاماده‌كاری بۆ پاڵه‌وانێتی باسكه‌ی كچانی ولاَتانی ڕۆژئاوای ئاسیا ڕێك خستووه كه بڕیاره یارییه‌كانی له كۆتایی مانگی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی ئه‌و كه‌مپه مه‌شقییه خاتوو له‌یلا محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌رۆك شاندی هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی كچانی عێراق بۆ ئه‌و پاڵه‌وانێتییه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیپی باسكه‌ی كچانی تازه‌پێگه‌یشتوانی عێراق به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ر ڕزگار محه‌مه‌د ڕه‌ووف مه‌شقه ئاماده‌كارییه‌كانی له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی پارائۆڵۆمپی ده‌ست پێكردووه ، هه‌روه‌ك ووتیشی ئه‌م كه‌مپه له ژێر چاودێری لیژنه‌ی پێكه‌وه‌ی ژنان و پیاوانی عێراق ده‌بێت و كه‌مپه‌كه ماوه‌ی 10 ڕۆژه كه 5 ڕۆژی له شاری سلێمانی و 5 ڕۆژی دووه‌می له شاری دهۆك ده‌بێت به‌رده‌وام ده‌بێت .
خاتوو له‌یلا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه دوایی ئه‌نجام دانی كه‌مپه‌كه مه‌شقه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت و بڕیاریش وایه له كۆتایی مانگی ده‌ی داهاتوو هه‌ڵبژارده‌كه به‌شداری له پاڵه‌وانێتی ڕۆژئاوای ئاسیا بكات و ئه‌گه‌ریش هه‌یه پاڵه‌وانێتییه‌كه بێته شاری سلێمانی و میوانداری ئه‌و پاڵه‌وانێتیه بكات .
دواجار له‌یلا محه‌مه‌دی سه‌رۆك شاندی هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی كچانی عێراق ووتی ، سوپاسی لیژنه‌ی پارائۆڵۆمپی ده‌كه‌ین به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێزان شێخ عومه‌ر و فرسه‌ت شاڵی كه ده‌رگای هۆڵه‌كه‌یان بۆ كردوینه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجام دانی مه‌شقه‌كانی یاریزانان ، هه‌روه‌ك سوپاسی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كرد كه هاوكاریانن و چالاكییه وه‌رزشییه‌كانی لیژنه‌كه‌یانی لێ به‌ڕێوه ده‌به‌ن هاوكارییه‌كانی به‌ڕێز ح ، مه‌حمود ئه‌حمه‌دی جێگری سه‌رۆكی یانه‌كه و م ، شێرزاد محه‌مه‌دی سكرتێری به‌رز نرخاند .