پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
فێرگه‌ی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه نه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌نێرێته نێو گۆڕه‌پانی یارییه‌كه و به ده‌یان یاریزانی تازه‌پێگه‌یشتوو به ئاستێكی به‌رز ده‌گه‌یه‌نێته نێو گۆڕه‌پان كه ده‌بنه داهاتوویه‌كی گه‌ش بۆ تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه .
نه‌هرۆ عه‌دنان ڕاهێنه‌ری فێرگه‌ی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاری فێرگه‌ی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌م یاریزانه تازه‌پێگه‌یشتوانه ماوه‌ی چوار مانگه به‌شداری له یه‌كه مه‌شقییه‌كان ده‌كه‌ن و خۆش به‌ختانه به ده‌یان به‌هره‌مه‌ندی پێشكه‌وتووی تێدا به‌دی ده‌كرێت .
ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه له ئێستادا ده‌توانن به‌م یاریزانه نوێیانه به‌شداری له پاڵه‌وانێتی و خوله‌كان بكه‌ن و متمانه‌ی ته‌واویشیان پێیانه .
دواجار نه‌هرۆ سوپاسی یانه‌كه‌یانی كرد له هاوكارییه‌كانیان و هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ڕۆڵی د ، عه‌لی ته‌ها و ڕاهێنه‌ر دیاری محه‌مه‌د به‌رز ده‌نرخێنن كه هاوكاری به‌رده‌وامیان ده‌كه‌ن .