پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق ئاگاداری یانه‌كانی به‌شداری خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ده‌كات كه به‌شداری له وه‌رزی 2022 - 2023 ی خوله‌كه ده‌بن ، پێویسته به نوسراوی فه‌رمی یانه‌كانیان ڕاگه‌یاندنی لیژنه‌ی یاریگاكان ئاگاداربكه‌ن بۆ دیاری كردنی یاریگه‌كانیان كه یارییه‌كانیانی لێ به‌ڕێوه ده‌چێت .
ئه‌مه‌و له‌و ئاگادارییه‌ی لیژنه‌ی ناوبراو هاتووه كه دوا كات بۆ گه‌یشتنی نوسراوی فه‌رمی یانه‌كان به‌رواری 25 ی ئه‌یلولی 2022 ده‌بێت تا له پاش ئه‌و بڕیاره لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی یاریگه‌كان سه‌ردانی یاریگه‌ی یانه‌كان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندن و دیاری كردنی كه‌م و كوڕییه‌كان .