پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له نێو باره‌گه‌ی نوێنه‌رایه‌تی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی هه‌رێمی كوردستان له شاری سلێمانی و به ئاماده‌بوونی د . دیار محه‌مه‌د سدیق جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی هه‌رێمی كوردستان و م ، جه‌مال ڕه‌شید محه‌مه‌دی سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی كوردستان د ، كه‌ژاڵ كاكه حه‌مه ئه‌ندامی یه‌كێتی باله‌ی عێراق و لێپرسراوی چالاكییه‌كانی خانمان له‌و یه‌كێتییه هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی به‌ڕێوه چوو و له كۆتایی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان ( ئارام عومه‌ر به سه‌رۆك و بڕیار به‌هجه‌ت به سكرتێر و نه‌جوا ئه‌حمه‌د به دارایی یه‌كێتییه‌كه‌ی سلێمانی دیاری كران ) .
ئه‌مه‌و به‌و بۆنه‌یه‌وه یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه وێڕایی پیرۆزبایی خۆی له سه‌ركه‌وتوان پاڵپشتی یانه‌یان بۆ دووپات ده‌كاته‌وه له به‌ڕِێوه چوونی چالاكییه‌كانیان و هیوایی سه‌ركه‌وتن یان بۆ ده‌خوازێت له ئه‌ركه نوێكه‌یاندا .