پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
وه‌ك نه‌ریتی سالاَنه‌ی خۆی و به‌مه‌به‌ستی تۆكمه‌تركردنی پێكهاته‌ی تیپی تۆپی پێی پێشكه‌وتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ، ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ران ، بڕیاریان دا كه حه‌وت یاریزانی تیپی تۆپی پێی لاوان سه‌ربخه‌ن بۆ تیپی یه‌كه‌می یانه‌كه‌یان كه به‌شداری له خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ده‌كات .
سه‌باره‌ت به دیاری كردنی ئه‌و یاریزانانه ویسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، تیپی تۆپی پێی لاوان نازناوی خولی كوردستان یان به‌ده‌ست هێنا و ئاست به‌رزی ئه‌و یاریزانه لاوانه‌ی پێشمه‌رگه له‌و خوله وایلێكردین كه گرنگی زیاتریان پێبده‌ین و له دوایی ئه‌و ئاسته به‌رزه‌یان حه‌وت یاریزانمان دیاری كرد بۆ ئاستی تیپی یه‌كه‌م كه چه‌ندین یاریزانی به ئه‌زموونی تێدایه .
ویسام وتیشی ، ئه‌م وه‌رزه بۆ پێشمه‌رگه‌كان جیاوازه و ده‌مانه‌وێت به پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز بگه‌ینه خولی نایابی یانه‌كانی عێراق و كارمان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كردووه .
یاریزانه لاوه‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ تیپی یه‌كه‌م بریتین له
١. عبداللە حامد
٢. شکار ئەکبەر
٣. حمزە سەباح
٤. دانەر فاخر
٥. دانیار هەمزە
٦. کامۆ بەکر
٧. ڕێڤان قاسم