پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
ئاماده‌كارییه‌كانی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامی هه‌یه‌و له درێژه‌ی ئه‌نجام دانی یارییه دۆستانه‌كانی ، تیپه‌كه دووه‌م یاری دۆستانه‌ی ئه‌نجام دا .
ئێواره‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه 14 ی ئه‌یلولی 2022 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه میوانداری له یانه‌ی سلێمانی كرد ، له‌و یارییه‌دا ڕاهێنه‌ری هه‌ردوو تیم بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی یاریزانان به پێكهاته‌ی جیاواز یاریان كردوو سه‌رئه‌نجام و له كۆتایی یارییه‌كه هه‌ردوو تیم به گۆڵێك یه‌كسان بوون .
یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماده‌كاری بۆ خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ده‌كات كه بڕیاره یارییه‌كانی له مانگی داهاتوو ده‌ست پێبكات و هه‌رچی یانه‌ی سلێمانی یه به پێكهاته‌یه‌كی جیاواز خۆئاماده‌كاری بۆ خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان و خولی پله دووی یانه‌كانی عێراق ده‌كات .