پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
ئێواره‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه 14 ی ئه‌یلولی 2022 و له نێو هۆڵی پارا ئۆڵۆمپی له شاری سلێمانی دوا یاری پاڵه‌وانێتی باسكه‌ی كچانی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی عێراق به‌ڕێوه چوو ، له‌و یارییه‌دا كه هه‌ردوو تیپی باسكه‌ی یانه‌كانی گازی باكور و ده‌ربه‌ندیخان به یه‌ك گه‌یشتن دواجار كچانی یانه‌ی گازی باكور توانیان به ئه‌نجامی 90 سكۆر به‌رامبه‌ر به 31 سكۆر بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن و نازناوی پاڵه‌وانێتی كچانی یانه‌كانی عێراق مسۆگه‌ر بكه‌ن و پله‌ی دووه‌میش بۆ كچانی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان بوو .