پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
پاش ئه‌وه‌ی ولاَتی عێراق میوانداری پاڵه‌وانێتی 23 ی باله‌ی ولاَتانی عه‌ره‌بی بۆ ئاستی پێشكه‌وتوانی كوڕان پێبه‌خشرا ، یه‌كێتی باله‌ی عێراق به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌ستی به ئاماده‌كارییه‌كان كرد بۆ میوانداری له‌و پاڵه‌وانێتییه و له دوا پۆستی په‌یجی فه‌رمی یه‌كێتییه‌كه له تۆڕی كۆمه‌لاَیه‌تی فه‌یس بووك كورته ڤیدۆییه‌كی دوو خوله‌ك و 43 چركه‌ی شاری هه‌ولێری بلاَو كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه ئه‌مه شاری هه‌ولێری جوانه كه یه‌كێتی باله‌ی عه‌ره‌بی بۆ میوانداری پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی دیاری كردووه .
له كورته نوسینكێدا په‌یجی یه‌كێتی باله‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه شاره‌كانی هه‌ولێر ، دهۆك ، سلێمانی ، به‌سره ، نه‌جه‌ف ، به‌غداد و سه‌رجه‌م شاره‌كان ئاماده‌ن بۆ میوانداری ئه‌و پاڵه‌وانێتییه و له چاوه‌ڕوانی دان .