‌مباپێ به‌ لێدوانێك گومان له‌سه‌ر داهاتووی‌ دروست ده‌كات



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

مباپێ له‌ باره‌ی‌ داهاتوویه‌وه‌ گومان دروست ده‌كات و ده‌ڵێت هه‌ست ده‌كه‌م چیرۆكێكم له‌گه‌ڵ ڕیاڵ مه‌درید هه‌یه‌ كه‌ تاكو ئێستا نه‌نوسراوه‌.

مباپێ كه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان له‌ چه‌ند مانگی‌ ڕابردوو نوێكرده‌وه‌ له‌ نوێنترین لێدوانیدا ده‌ڵێت ساڵانێکی زۆرە پەیوەندیم لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید هەیە، پەیوەندییەکی گەورەمان هەیە لەسەر بنەمای رێز و سەرسامی.  هەست دەکەم چیرۆکێکم لەگەڵیان هەیە کە تا ئێستا نەنووسراوە، هەرچەندە پێشتر هەرگیز یاریم لەگەڵیان نەکردووە، بەڵام هەستێکی جیاوازە.

مباپێ ده‌شڵێت : یانەی ریاڵ مەدرید یەکێکە لە باشترین یانەکانی جیهان، رەنگە باشترین یانەکان بێت، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.


PM:03:51:14/09/2022




ئه‌م بابه‌ته 2108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌