ته‌ندروستی -
ڕۆشتن به پێ یه‌كێكه له‌و كاره ئاسانانه‌ی له‌گه‌ڵ خۆت بیكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی له توشبوون به زه‌هایمه‌ر دوور بیت، پسپۆڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن ڕۆژانه ڕۆیشتن 3800 بۆ 9800 هه‌نگاو مه‌ترسی داڕمانی مێشك كه‌مده‌كاته‌وه.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك كه‌س ئه‌نجامدراوه كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 40-79 ساڵدا بووه ڕۆژانه 9826 هه‌نگاو به پێ ڕۆیشتوون بۆ ماوه‌ی 7 ساڵ، ئه‌مه مه‌ترسی توشبوونیان به زه‌هایمه‌ر به‌ڕێژه‌ی %50 كه‌مكردۆته‌وه.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كه له‌لایه‌ن تۆڕی هه‌واڵی CNN بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتووه"ئه‌و كه‌سانه‌ی له ماوه‌ی یه‌ك خوله‌كدا 40 هه‌نگاو به‌پێ ده‌ڕۆن مه‌ترسی توشبوونیان به خه‌ڵه‌فان به‌ڕێژه‌ی %57 كه‌مده‌بێته‌وه، ئه‌وانه‌ش كه ڕۆژانه 3800 هه‌نگاو به پێ ده‌ڕۆن ئه‌گه‌ری توشبوونیان به خه‌ڵه‌فان به‌ڕێژه‌ی %25 كه‌مده‌بێته‌وه"
تیمی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ڕێنمایی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی 30 خوله‌ك به‌پێ بڕۆن ده‌كاته 112 هه‌نگاو ئه‌گه‌ری توشبونیان به زه‌هایمه‌ر به‌ڕێژه‌ی %62 كه‌مده‌كات ئه‌وه‌ش هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ره بۆ ڕێگه گرتن له توشبوون به‌م نه‌خۆشییه بێ چاره‌سه‌ره.