ئومێد ئیبراهیم حه‌مزه -
* له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌ی ئه‌مینداری گشتی لێژنه‌ی ئۆلمپی كوردستان كه ئه‌نجامیدا، كه چه‌ند مه‌رجێكیان بۆ یه‌كێتیه وه‌رزشیه‌كان دانابوو كه گرینگ‌ترینیان چالاكیه‌كان سه‌رتاسه‌ری و شاره‌كانی كوردستان بگرێته‌وه، هه‌روه‌ها له چالاكیه‌كان نابێت له ئاستی كوران له (هه‌شت) یانه كه‌متر به‌ژداربن، پێموابێت له‌مڕووه‌وه پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه بێ كێشه بوو.
* شوێنی ئه‌نجامدانی چالاكیه‌كه، به‌داخه‌وه وه‌كو چه‌ند جاری ڕابردوو جارێكی تر كه‌شێكی یه‌كجار گه‌رم و كه‌می فێنككه‌ره‌وه له هۆڵه‌كه لایه‌نێكی نه‌رێنی (سلبی) پاله‌وانیه‌ته‌كه بوو، كه له‌م خاڵه گله‌ییه‌كه‌م له یانه‌ی ئاسۆ ـی خۆشه‌ویست نیه، به‌ڵكو ده‌بوو برایانی یه‌كێتی جۆدۆی كوردستان له‌و خاڵه ڕوونتر بن و هۆڵێكی شیاوتر ئاماده بكه‌ن.
* له‌ده‌ستپێكی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه تا كۆتاییه‌كانی كه تا كات: 10:00 ـی شه‌وی خایاند، هیچ هێزێكی ئه‌منی له هۆڵه‌كه نه‌بوو، كه چه‌ند جارێك حاڵه‌ت هه‌بوو خه‌ریكبوو ئاڵۆزی گه‌وره دروست بێت.
* ئه‌وه‌ی من تۆزێك له یارییه‌كه گه‌یشتبم، پێكان شتیكی چاوه‌روانكراوه له یارییه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی زیاتر له به‌شێكی زۆر له یارییه وه‌رزشیه‌كان، به‌ڵام هیچ ئه‌مبوڵانسێك یا تیمێكی ته‌ندروستیم له هۆڵه‌كه نه‌بینی.
* ئه‌گه‌رچی لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیار و ناوبژیوانان له زه‌وی یاریگه و پێداویستی به‌ڕێوه‌بردنی یاری ئاماده‌كارییه‌كی باشیان كردبوو، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتیش قه‌ره‌باڵغیه‌كی یه‌كجار زۆر له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه له هۆڵه‌كه هه‌بوو.
* به‌داخه‌وه هه‌ستم ده‌كرد به‌شێك له یاریزانان و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له ڕاهێنه‌ره‌كانیش تۆزێك له‌خۆئه‌پده‌یتكردنه‌وه له یاساكانی یارییه‌كه دواكه‌وتوونه ئه‌مه‌ش وایده‌كرد هه‌ندێ جار گله‌یی بێ بنه‌ما له بڕیاره‌كانی ناوبژیوان بكه‌ن.
* له یه‌ك دوو حاڵه‌ت به‌داخه‌وه ده‌مبینی یانه‌كان نازیان به‌سه‌ر یه‌كێتیه‌كه ده‌كرد!!!، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر ئه‌م بڕیاره ئاوا نه‌بێت ئێمه سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانمان ده‌كشێنینه‌وه له پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه!!.
* كاتی هه‌ر یارییه‌ك 4 خوله‌ك بوو، مه‌گه‌ر یاریزانێك زووتر یارییه‌كه‌ی بۆ خۆی یه‌كلاكردایه‌وه، به‌لام هۆكارێكی سه‌ره‌كی دره‌نگ كۆتایی هاتنی پاله‌وانیه‌تیه‌كه گله‌یی و گازانده‌ی به‌رده‌وام و په‌ڵپی یانه‌كان بوو كه ڕه‌نگه هه‌ندێ یاری له‌گه‌ل یاری دواتری 20 تا 25 خوله‌كی خایاندبێ ئینجا ده‌ستیپێكردووه.
* ئه‌وه‌ی زیاتر مه‌به‌ستمه ئه‌م
دوو خاڵه‌ی كۆتاییه:
1- ئه‌گه‌رچی له‌م یارییه خاوه‌ن كۆمه‌ڵێك ناوبژیوانی زۆر لێهاتووین و زۆربه‌شیان له‌م پاله‌وانیه‌تیه ئاماده‌بوون و یارییه‌كانیان سه‌ركه‌وتووانه و بێلایه‌نانه به‌ڕێوه‌ده‌برد، مه‌گه‌ر وه‌ك هه‌ر مرۆڤێكی ئاسایش ئه‌وانیش له هه‌ڵه به‌دوور نین، به‌لام زۆر به‌داخه‌وه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی یه‌كێتیه‌كه یا لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رپه‌رشتیاری پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه ته‌داخول له كاری ناوبژیوانان ده‌كرا، به‌شێوه‌یه‌ك له یارییه‌ك ناوبژیوان بڕیارێكی دا یاریزانی (أ) براوه‌بوو، به‌ڵام دواتر یانه‌كه‌ی یاریزانی تیپی (ب) هه‌ره‌شه‌ی كشانه‌وه‌ی كرد و یارییه‌كه دووباره‌كرایه‌وه‌و یاریزانی (ب) براوه بوو!!!
2- له‌م خاڵه ڕووی قسه‌م له ڕاهێنه‌ران و یاریزانانی ئه‌و یارییه له هه‌رێمی كوردستان، ڕه‌نگه یاریزانانی ئه‌و یارییه له‌هه‌ر شارێكی كوردستان ڕۆژانه به‌ریه‌كه‌وتنی نزیك و یا هه‌ر رۆژانه مه‌شقه‌كانیان به‌یه‌كه‌وه ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام له چه‌ند جاری رابردووش له پاڵه‌وانیه‌ته‌كان هه‌ستم به‌وه‌كردووه یانه‌كانی یه‌ك شار ئیش بۆ یه‌كتر ده‌كه‌ن له‌پێناو گۆڕینی ئه‌نجامی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه و هه‌وڵدان بۆ باشتركردنی ئه‌نجامی ئه‌و یانه‌ی كه خۆیان مه‌به‌ستیانه!!!
له‌كۆتاییشدا ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم، زۆر مه‌به‌ستمه سه‌رجه‌م یه‌كێتیه وه‌رزشیه‌كان له یارییه جۆراوجۆره‌كان بكه‌ونه‌وه سه‌ر ڕێچكه‌ی كردنه‌وه‌ی چالاكیه‌كانیان، به‌لام گرینگیشه كوالێتی چالاكیه‌كان و ئاست و سوودی پاڵه‌وانیه‌تیش ڕوون بیت، ته‌نیا هه‌ر ئه‌وه نه‌بێت بڵێن خول یا پاڵه‌وانیه‌تیمان كردۆته‌وه.
سڵاو ورێزم لۆ هه‌موو لایه‌ك هه‌یه و قسه و ڕه‌خنه‌كانم له خه‌مخۆریه نه‌وه‌كو دژایه‌تی و ڕه‌خنه‌ی ڕوخێنه‌ر.
له‌گه‌ڵ ڕێزمدا...
2022/9/11