پێشمهرگه سپۆرت -
یانەی بەرشەلۆنە ئامادەکاری دەکات بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید لەسەر ئەنتوان گریزمانی هێرشبەری فەرەنسی.
یاریزانە فەرەنسییەکە ساڵی رابردوو بۆ ماوەی دوو وەرز بە خواستن گهڕایهوه ئهتلهتیكۆ مهدرید ، گرێبەستەکەش بژاردەی کڕینی بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ لەخۆدەگرێت ئەگەر گریزمان زیاتر لە 50%ی خولەکەکانی بەردەست لە یارییەکانی تیپەکەیدا یاری بکات.
بەپێی تۆڕی "بلیچەر ریپۆرت"، بهرشهلۆنه ئامادەکاری دەکات بۆ تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی دژی ئەتلەتیکۆ مەدرید، سەبارەت بەو بڕە پارەیەی کە پێویستە بدرێت.
ئەمەش بەهۆی ئەو فێڵەوە دێت کە ئهتلهتیكۆ مهدرید پەنای بۆ بردووە بە ئەنقەست بەشداریکردنی گریزمان لە هەموو یارییەکدا دوای خولەکی ٦٠، بۆ ئەوەی دوور بکەونەوە لە چالاککردنی ئەو بڕگەیەی کە لە گرێبەستەکەدا هاتووە.