پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی كوردستان به واژۆی سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كه 12 یانه‌كه‌ی به‌شداری خولی نایابی كوردستانی ئاگادار كرده‌وه له به‌ڕێوه چوونی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی كوردستان بۆ وه‌رزی 2021 - 2022 .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی یارییه‌كانی خوله‌كه جه‌مال ڕه‌شید سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سۆرت ووتی ، یه‌كێتی باله‌ی كوردستان له ده‌ست پێكی چالاكییه‌كانی خولی نایابی كچانی ئه‌نجام دا كه له ئێستادا یارییه‌كانی گه‌یشتۆته قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین كه به دوو قۆناغ یارییه‌كانی ئه‌نجام ده‌درێت ، هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێكرد كه له به‌رده‌وامی چالاكییه‌كانمان بڕیارمان داوه خولی نایابی كوڕان ئه‌نجام بده‌ین و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌رجه‌م یانه‌كانی به‌شدارمان ئاگادار كردووه كه ژماره‌یان 12 یانه‌ی كوردستانه له شاره‌كانی سلێمانی ، هه‌ولێر و كه‌ركوك .
سه‌باره‌ت به واده‌ی ئه‌نجام دانی یارییه‌كانی سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كه ووتی ، چاوه‌ڕوانی وه‌لاَمی یانه‌كانین و دوایی ئه‌وه‌ی نوسراوی فه‌رمیمان ئاراسته ده‌كه‌ن واده‌ی به‌رێوه چوونی كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری و ده‌ست پێكی یارییه‌كانی ڕاده‌گه‌یه‌نین .