پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به شێوه‌یه‌كی چڕ له ئاماده‌كاریدایه بۆ به‌شداری له خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق بۆ وه‌رزی 2022 - 2023 و له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كاریه‌كانی دا‌و له ده‌ست پێكی یارییه دۆستانه‌كانی ، یه‌كه‌م یاری دۆستانه‌ی ئه‌نجام دا‌و میوانداری له یانه‌ی وه‌رزشی قه‌لاَدزێ كرد .
له‌و یارییه‌دا یاریزانانی پێشمه‌رگه توانیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و به ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێ وه‌لاَم یارییه‌كه‌یان له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به كۆتاهێنا .
گۆڵه‌كانی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه له ڕێگه‌ی یاریزانان ( ئیبراهیم حه‌یده‌ر ) پیشه‌گه‌ری ئێرانی و ( ساڵح موتڵه‌گ ) تۆمار كران .