پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌و پێشچوونی تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و له پلانی وه‌رزی 2022 - 2023 ، بۆ خوله‌كانی كوردستان و عێراق ، یانه‌ی وه‌رزشی پیشمه‌رگه جوتیار محه‌مه‌د جه‌زای كابتن و یاریزانی ڕابردووی تیپی تۆپی پێی پێشكه‌وتوانی دیاری كرد به سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوان .
ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 6 ی ئه‌یلولی 2022 و له نێو باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به ئاماده‌بوونی وسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیپه‌كه و سۆران سه‌لیمی ڕاهێنه‌ر جوتیار محه‌مه‌د جه‌زا وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ناسێنرا .
ئه‌مه‌و له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت وسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیپی تۆپی پێی یانه‌كه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، جیاواز له سالاَنی ڕابردوو كار ده‌كه‌ین تا كادیر‌و یاریزانه گه‌نجه‌كان بگه‌ڕێنینه‌وه نێو یانه‌كه‌مان وه ده‌مانه‌وێت ئه‌و كه‌سانه‌ی خزمه‌تیان به ناوی پێشمه‌رگه كردووه دووباره ببنه‌وه مۆمی ڕوناكی له یانه‌دا ، هه‌ربۆیه به گرنگمان زانی كه كابتن جوتیار دیاری بكه‌ین بۆ سه‌رپه‌رشتی كردنی تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوان كه ئه‌وه‌ش ده‌بێته پێشكه‌وتنێكی به‌رچاو به‌و تیپه كه كابتنێكی یانه‌كه‌مان كه سالاَنێكی ته‌مه‌نی له خزمه‌ت به یانه‌كه‌ی سه‌رف كردووه دووباره ده‌گه‌ڕێته‌وه و به شێوازێكی دیكه‌ی هونه‌ری كار ده‌كات بۆ سه‌ركه‌وتن و نازناوه‌كان له یانه‌ی پێشمه‌رگه .
وسام ووتیشی ، گرێبه‌ستی جوتیار محه‌مه‌د جه‌زا بۆ وه‌رزی 2022 - 2023 ی خوله‌كانی كوردستان و عێراقه و پێكه‌وه له‌گه‌ڵ ستافی ڕاهێنه‌ران كه سۆران سه‌لیم له‌و ئه‌ركه‌دایه سه‌رپه‌رشتی تیپه‌كه له ئه‌ستۆ ده‌گرن .
سه‌باره‌ت به پلانه‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ پێشخستنی تیپه‌كانی تۆپی پێی یانه ، سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ووتی ، پلانی درێژخایه‌نمان هه‌یه‌و گرنگی به ئاسته‌كانی لاوان و تازه‌پێگه‌یشتوان ده‌ده‌ین تا ببێته قوتابخانه‌ی پێگه‌یاندنی چه‌ندین یاریزان بۆ ئاستی پێشكه‌وتوان .
ناوبراو ووتیشی ڕاهێنه‌رێكی گۆڵپارێزی فێرگه‌ی یانه‌كه‌مان دیاری ده‌كه‌ین بۆ ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوان و له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌ش ده‌ناسێنین .
دواجار وسام محه‌مه‌د ووتی ، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵخۆشیمانه له‌م وه‌رزه حه‌وت یاریزانی تیپی تۆپی پێی لاوان توانیویانه بگه‌نه ئاستی پێشكه‌وتوان و له هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان دیاری كراون كه پاڵپشت بن بۆ ئه‌نجامه‌كانی تیپی تۆپی پێی پێشكه‌وتوان كه به‌شدارین له خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق .