ته‌ندروستی -
سووده‌كانی خواردنه‌وه‌ی ئاو زۆرن و له ژماردن نایه‌ت به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س لایان وایه باشترین كات بۆ خواردنه‌وه‌ی ئاو پێش چونه ناو جێگه‌ی نوستنه بۆ شێداربوونه‌وه‌ی جه‌سته‌یان.
پپسۆڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه ئه‌وه بسه‌لمێنێت خواردنه‌وه‌ی ئاو پێش چونه جێگه‌ی نوستن یارمه‌تی دابه‌زاندنی كێش ده‌دات، جگه له‌وه‌ش هه‌ستانی زۆر له خه‌وی شه‌وان به مه‌به‌ستی چوونه ته‌والێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر كوالیتی نوستن ده‌بێت و ده‌ردانی هۆرمۆنی برسێتی زیاتر ده‌كات، واده‌كات كه‌سه‌كه به‌ڕۆژ زیاتر برسی بێت، ده‌كرێت سوود له خواردنه‌وه‌ی ئاو وه‌ربگرێت له نێوان خواردنی ژه‌مه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ئاره‌زووی خواردن كه‌مبكرێته‌وه و كێش داببه‌زێت.
بۆ كه‌سێكی ئاسایی كوپ و نیوێك ئاو به‌سه بخورێته‌وه پێش نوستن، به‌ڵام باشتر وایه له‌وه زیاتر نه‌خورێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌وانه به‌هۆیه‌وه پێویستت به‌وه نه‌بێت زۆر بچیته ته‌والێت.