پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری به‌غداد و له ڕۆژانی 2 تا 4 ی ئه‌یلولی 2022 و قۆناغی كۆتایی پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی كوڕان و كچانی یاریزانانی یانه‌كانی عێراق بۆ ئاسته ته‌مه‌نییه‌كانی 6 تا 14 ساڵ به‌ڕێوه چوو ، له‌و پاڵه‌وانێتیه‌و بۆ ئاستی كچان ، ڕێسا كامه‌ران كچه یاریزانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و شاری سلێمانی توانی پله یه‌كه‌م له ته‌مه‌نی 10 ساڵ به‌ده‌ست بهێنێت .
هه‌روه‌ك له هه‌مان ئاستی كچان و بۆ 8 ساڵ ئێلین ئومێد له هه‌مان یانه و شار جامی یه‌كه‌می به‌رز كرده‌وه و له‌سه‌ر ئاستی كوڕان و بۆ 6 ساڵ ڕه‌هه‌ند ئاودێر به پله‌ی دووه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه شاد بوو .
ئه‌سعه‌د ئیسماعیل كه سه‌رپه‌رشتیاری به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی یه له‌باره‌ی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه ووتی ، یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق یه‌كێكه له یه‌كێتییه چالاكه‌كانی سه‌ر به لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق كه سالاَنه به ده‌یان پاڵه‌وانێتی جۆراو جۆر و له ئاسته جیاوازه‌كان ئه‌نجام ده‌دات وه له‌م ساڵیش له ئاسته ته‌مه‌نییه‌كان و له دوا قۆناغی یاریزانانی شاری سلێمانی و یاریزانانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانیان بالاَ ده‌ست بن دوایی ئه‌وه‌ی پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌میان له‌سه‌ر ئاسته‌كانی كوڕان و كچان مسۆگه‌ر كرد .
ئه‌سعه‌د وتیشی له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دیاری ده‌كرێت و به‌شداری له پاڵه‌وانێتی ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن .