ته‌ندروستی -
دكتۆره نۆریا دیانۆڤا پسپۆڕی بواری خۆراك باس له‌وه ده‌كات ترێی ڕه‌نگ تۆخ مادده‌ی سودبه‌خشی زۆر زیاتر تیادایه به‌راورد به ترێی ڕه‌نگ سه‌وز.
ئه‌م پسپۆڕه دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ Gazeta.Ru بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا باسی له‌وه كردوه ترێی ڕه‌نگ تۆخ بڕێكی زۆر له مادده‌ی دژه ئۆكسێنه‌ر" فلاڤینۆید" ی تیادایه كه جه‌سته له كاریگه‌ریه خراپه‌كانی خۆراكی خراپ ده‌پارێزێت، جه‌سته به گه‌نجی ده‌هێڵێته‌وه و هه‌وكردنی له‌ش كه‌مده‌كاته‌وه.
له‌ناو ترێدا مادده‌ی پۆلیفینۆل هه‌یه كه ئاستی كۆلیسترۆڵی خوێن داده‌به‌زێنێت و مه‌ترسی كۆبوونه‌وه‌ی كۆلیسترۆڵ له ملوله‌كانی خوێندا كه‌مده‌كاته‌وه كه هۆكاره بۆ جه‌ڵده.
دكتۆره دیانۆڤا ده‌شڵێت" خواردنی ترێ به ناوكه‌كه‌یه‌وه به‌و مه‌رجه‌ی باش بجورێت سوودی زۆر زیاتری بۆ له‌ش ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی چه‌وری جگه‌ر و شه‌كره‌یان هه‌یه باشتر وایه له خواردنی ترێ دوور بكه‌ونه‌وه،
هاوكات باشتر وایه بۆ ژه‌مێك زیاتر له 100 گرام له‌م میوه‌یه نه‌خورێت چونكه له‌ناو ئه‌م میوه‌یه‌دا شه‌كری فركتۆز هه‌یه، ده‌كرێت وه‌ك ژه‌مێكی سووك بخورێت یان له‌گه‌ڵ چه‌ره‌س و په‌نیر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا ئاستی شه‌كر له خوێندا به‌رز ده‌كاته‌وه.