ئه‌ندامانی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ و دایك و باوكی‌ فێرخوازان ئاماده‌ بوون




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

له‌ شاری‌ سلێمانی‌ و له‌سه‌ر یاریگه‌ی‌ فه‌رمانده‌یی‌ تایبه‌ت به‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ ، دوا چالاكی‌ فێرگه‌ی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ ڤێستیڤاڵێكی‌ وه‌رزشی‌ كۆتایی‌ هات كه‌ تێیدا ئه‌ندامانی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ و دایك و باوكی‌ منداڵه‌ فێرخوازه‌كان ئاماده‌ بوون .

فێرگه‌ی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ دوایی‌ كۆتاهاتنی‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ كۆتایی‌ قوتابخانه‌كان ، مه‌شقه‌كان ده‌ست پێده‌كات و فێرخوازی‌ نوێ‌ وه‌رده‌گرێت كه‌ تێیدا و له‌ كۆتایی‌ باشترینه‌كان دیاری‌ ده‌كرێت بۆ تیپه‌كانی‌ مندالاَن ، خونچه‌كان ، بێچوه‌ شێران ، به‌مه‌به‌ستی‌ به‌شداریان له‌ خول و پاڵه‌وانێتییه‌ نێو خۆییه‌كان .

ئه‌مه‌و له‌گه‌ڵ كۆتاهاتنی‌ مانگی‌ ئاب ئه‌و فێرگه‌یه‌ به‌ ڤێستیڤاڵێكی‌ وه‌رزشی‌ چالاكییه‌كانی‌ ئه‌و وه‌رزه‌ی‌ به‌ كۆتادێنێت ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی‌ به‌شداریكردنه‌وه‌ی‌ مندالاَن له‌ خوێندن و سه‌ركه‌وتنیان له‌و پرۆسه‌یه‌دا .





PM:09:04:31/08/2022




ئه‌م بابه‌ته 1148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌