پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیمی مواتای یانه‌ی وه‌رزشی پیشمه‌رگه به‌شدار له پاڵه‌وانێتی مواتای كراوه‌ی كه‌ركوك كه 38 یانه تێیدا به‌شدار بوو توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت .
ئه‌مه‌و دوایی به‌ده‌ست هێنانی جامی یه‌كه‌م و قه‌ڵغانی سه‌ركه‌وتنه‌كان ، ئێواره‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه 31 ی 8 ی 2022 و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێز شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌ن سكرتێری یانه به ئاماده‌بوونی خاتوو كه‌لسوم محه‌مه‌د ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشوازی كرد له ڕاهێنه‌ر و یاریزانانی ئه‌و تیمه ، سه‌ره‌تایی ئه‌و میواندارییه وه‌رزشییه به‌ڕێز سكرتێری یانه وێڕایی پیرۆزبایی یانه‌ی پێشمه‌رگه له ڕاهێنه‌ر و یاریزانان ووتی ، تیمی مواتای یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه یه‌كێكه له تیپه به‌هێزه‌كان كه له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ته‌نانه‌ت ده‌ره‌وه‌ی ولاَت له كیِبڕكێی به‌هێزدان .
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه یانه‌ی پێشمه‌رگه هیوایی سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازێت له‌و پاڵه‌وانێتیانه‌ی له پێشتانه و هه‌روه‌ك پاڵپشتی یانه‌ی بۆ دووپات كردنه‌وه .
له كۆتایش جامی یه‌كه‌می ئه‌و پاڵه‌وانێتیه پێشكه‌ش به یانه كرا و به وێنه‌ی یادگاری كۆتایی به‌و دیداره وه‌رزشییه هات .