‌هۆكار و نیشانه‌ و چاره‌سه‌ری هەوکردنی ئێسکی جومگەکانی دەست



ته‌ندروستی‌ - 

هەوکردنی جومگەکانی دەست بریتی یە لە هەوکردن و ئازارو رەق بوونی جومگەکانی دەست ئەمەش بە تایبەتی لە سێ شوێنی دەست روودەدات، دكتۆره‌ مه‌قسوود پزیشكی ئێسك و شكاوی له‌م بابه‌ته‌دا ڕونكردنه‌وه‌ی‌ زیاتر ده‌دات.

هەوکردنی ئێسکی جومگەکانی دەست له‌ چه‌ند شوێنێكی ده‌ستدا دروست ده‌بێت ئه‌وانیش:

1-لە بنکەی جومگەی پەنجەی گەورەی دەست 
2-جومگەی سەرەپلە پەنجەکانی دەست 
3-جومگەی نێوان پلە پەنجەکان 

ئەمانەش چارەسەریان نییە بەڵام زۆر رێگا هەیە بۆ پاراستنی جومگەکان بە شێوەیەکی باش بە پێی چارەسەری هەوکردنی ئێسکی جومگەکانی دەست وە بەردەوام بوونی بۆ ماوەیەکی درێژ لە زیاد بوون دەبێت وە بەرەو خراپ بوون دەڕوات بۆ ناسینەوەو چارەسەر پێویستی بە ئاگاداری یەوەیە لە کاریگەری ومەترسی یەکانی ئەم جۆرە هەوکردنەوەی جومگەکان چونکە دەبێتە هۆی لێبوونەوەو پچڕانی و دڕانی پەردەی ناو جومگەکە لەو کاتە ئازارو کاریگەری هەیە چونکە سەری هەر ئێسکێک لە جومگەکە پەردەیەکی لووس وتەنکە بە ماددەیەکی کڕکڕگەی کۆتایی دێت بۆ ئەوەی بە ئاسانی لەسەر یەک بخزن بەلام بە ماوەیەکی دوورودرێژ بە کاتێکی زۆر ئەم کڕکڕاگە تێک دەچێت لێک دەبنەوە لەو کاتە سەری ئێسکەکەلێک خشان دروست دەبێت دەبێتە هۆی نیشانەکانی لێ بەدیار بکەوێ ئەم پچران ولێک جودابونەوەی پەردەی سەر جومگەکان دەبێتە هۆی شانەکانی جومگە هەوکردن دروست دەکات دەبێتە هۆی تێک چوون ئەم هۆکارانەش دەبێتە هۆی هەوکردنی ئێسکی جومگەن هەروەها بە پێی تەمەن ورەگەز وکێشی لەش دەگۆڕێت یان لە کاتی برینداربون لەشکانی ئێسک یان لەجێ دەرچون زیاتر روودەدات یان خودی گیروگرفتی جومگە وەک هەوکردن لەکاتی زۆر بەکارهێنانی و لاوازبوونی بەستەرەکان.

بۆ ناسینەوەی ئەم نەخۆشی یە بە پێی پرسیارکردن لەسەر کەس وکاری نەخۆش کە بۆ نەخۆشی خێزانی بگەرێتەوە یان بەهۆی تیشکی ئێکس بۆ ئەوەی لە نەخۆشی رۆماتیزم جیابکرێتەوە ئەگەر سەرنج بدەی هەندێک نیشانەی تری هەیە وەک ترس کەش و هەوای سارد هەوکردن . گۆڕانی پاڵەپەستۆ یان زۆر بەکارهێنانی  بەڵام زۆرترین نیشانەی وەک ئازار . رەق بوون .لە زۆر کاتدا بەرەو خراپ بوون دەچێت بەڵام هەندێک جار ئازارەکەنامێنێ وە هەندێک جار ئازارەکە توندتر دەبێت لەو کاتە سەری پەنجەکە بەخواری و چەماوەیی دەمێنێتەوە ناتوانرێت بەرزبکرێتەوە وە زۆر جار لە جومگەکان ئەستوربوون دروست دەبێت وەکو گرێ یەک وە هەندێک گرێ لەسەری پلە پەنجەکان دەبێت بە شێوەی کیسە کە شلەی تیایە وە هەندێک جار گوێمان لە قرتە قرت دەبێت لەسەر جومگەکان لە کاتی شکانی کڕکڕاگەکە یاخوود ئەستوربوون وسۆربونەوە دەبینرێ ئەمەش نیشانەی هەوکردنە.

چارەسەر چییه‌؟
چارەسەر سەرەتا بە دەرمانی ئازار شکێن وک پاراسیتۆل یان دژە هەوکردن و نەجولان وبەستنەوەی بەستەرەکان بە قایش یان چارەسەری دەستی یان دەرزی لێدان لە جومگەکە بەڵام ئەمەش لەوانەیە ئاڵۆزی دروست بکات وەک هەوکردن یان لاواز بونی بەستەرەکان بەلام ئەگەر بەم چارەسەرەش باش نەبوو ئەمە وە هەندێک چارەسەر هەیە دەتوانرێت لە ماڵەوە بیکەیت وەک بەکارهێنانی بەفر یان گەرمی یان کرێم مەرهەم .جێڵ هەندێک جار نەخۆش  دەرزی گلوکۆزامین بەکاردێنی بۆ هەوکردنی ئێسکی جومگەکە کە نەخۆش پێی باش دەبیت بەڵام ئەگەر هەرباش نەبوو پێویستە نەشتەرگەری بۆبکرێ ئەمەش بە بەستنەوەی سەری ئێسکی جومگەکان بەلام لەو کاتەداجوڵەی جومگەکان نامێنی یان بەلابردنی سەری جومگەکان بە بەکارهێنانی جێگرەوە بۆ  جومگەکە بۆ ئەوەی جومگەکە توانای جولانی هەبێت.

بۆ خۆپاراستن لەو جۆرە هەوکردنە یاخوود سەوەفان  پێویستە جومگەکە زۆر بەتوندی و لەسەریەک بەکار نەهێنرێ وە پێویستە مەشق و چارەسەری سروشتی بەکاربێت بۆ ئەوەی ماسولکەکان بە هێزبن.


PM:03:16:31/08/2022




ئه‌م بابه‌ته 1700 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌