پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
دوایی ئه‌وه‌ی به تیمی لاوانی یانه‌كه‌یان به‌شدار بوون ، تیپی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پله‌ی دووه‌می له‌سه‌ر ئاستی یانه‌كانی كوردستان بۆ ئاستی پێشكه‌وتوان ده‌سته‌به‌ر كردوو جامی دووه‌می له‌و پاڵه‌وانێتیه به‌رز كرده‌وه كه چه‌ندین یانه له پێناو ده‌ست خستنی ئه‌نجامه‌كان كێبڕكێیان ده‌كردوو یاریزانانیان یارییان بۆ یانه‌كانی دیكه ده‌ركرد تا نازناوی سالاَنی ڕابردوو له یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه وه‌ربگرن .
ئه‌مه‌و به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی ، ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 30 ی ئابی 2022 له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان م ، شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌نی سكرتێری یانه و م ، ئیبراهیم قاسم ڕاوێژكاری وه‌رزشی سه‌رۆكی یانه و هه‌ردوو خاتوون كه‌لسوم محه‌مه‌د و نه‌شمیل محه‌مه‌د پێشوازی كرد له تیپی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه كه بریتیی بوون له ئه‌رسه‌لان مورادی ، شاخه‌وان ئه‌حمه‌د ، ڕاهێنه‌ران و شڤان عوسمان یاریزان و كابتنی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و یاریزانی دیاری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و كابتنی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه و م ، توانا سه‌عید كارگێڕی تیپه‌كه و یاریزانانی لاوه به‌شداره‌كان له پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی كوردستان .
له‌و میوانداریه‌دا و سه‌ره‌تا به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه وێڕایی پیرۆزبای خۆی و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی ئه‌و ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وته‌ی به‌رز نرخاند كه تیمێكی لاو له پاڵه‌وانێتییه‌كی ئاستی پێشكه‌وتوان توانیان بێ هیچ یاریزانێكی ده‌ره‌كی یانه‌كه‌یان پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنن و هه‌روه‌ك پاڵپشتی یانه‌ی بۆ دووپاتكردنه‌وه و هیوایی سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن .
ئه‌مه‌و هه‌ریه‌ك له ئه‌رسه‌لان مورادی ، شاخه‌وان ئه‌حمه‌دی ڕاهێنه‌ران سوپاسی یانه‌كه‌یان كرد بۆ ئه‌و پاڵپشتییه به‌رده‌وامانه‌یان و هیوایان خواست له ئاست ڕه‌زامه‌ندی یانه‌كه‌یان بن هه‌روه‌ك ڕایان گه‌یاند كه له ئێستادا ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتی كاراتێی نێو ده‌وڵه‌تی ئێران كه بڕیاره یارییه‌كانی له سه‌ره‌تایی مانگی داهاتوو له شاری تاران به‌ڕێوه بچێت كه به داوه‌ت نامه‌ی فه‌رمی بانگێشت كراون .