پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به ئه‌نجام دانی یاری نێوان تیپی باسكه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پیشمه‌رگه و ده‌ربه‌ندیخان و له دوایی بردنه‌وه‌ی یانه‌ی میوان له نێو هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه دواجار كوڕانی لاوه پێشمه‌رگه‌كان توانیان پله‌ی سێهه‌می پاڵه‌وانێتی باسكه‌ی یانه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری به‌ده‌ست بهێنن .
یارییه‌كه كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێ شه‌ممه 30 ی ئابی 2022 و له نێو هۆڵی یانه‌ی پیَشمه‌رگه به‌ڕێوه چوو تێیداو دوایی یارییه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام یانه‌ی میوان توانیان به ئه‌نجامی 63-47 سكۆر بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
به‌و ئه‌نجامه‌ش باسكه‌ی لاوانی یانه‌ی پیَشمه‌رگه پله‌ی سێهه‌می له‌و پاڵه‌وانێتیه دۆستانه‌یه به‌ده‌ست هێنا و هه‌رچی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخانه سه‌ركه‌وت بۆ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه كه تێیداو له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی بابان یاری ده‌كات .