باشترین یاریزان له‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ بوو




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

به‌ چاودێری‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ شاری‌ سلێمانی‌ و به‌سه‌رپه‌رشتی‌ فێرگه‌ی‌ جومناستیكی‌ سلێمانی‌ ، پاڵه‌وانێتی‌ یانه‌كانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ بۆ هه‌ردوو ئاسته‌كانی‌ كوڕان و كچان به‌به‌شداری‌ 6 یانه‌ی‌ كچان و 4 یانه‌ی‌ كوڕان ئه‌نجام درا .

پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان حه‌مه‌ی‌ حه‌مه‌ سه‌عید وه‌زیری‌ وه‌رزش و لاوانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم و سه‌رتیپ عه‌لی‌ لێپرسراوی‌ بۆردی‌ وه‌رزشی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان به‌ڕێوه‌ چوو تێیداو له‌ ئه‌نجامه‌كانی‌ كۆتایی‌ و له‌سه‌ر ئاستی‌ تیمی‌ كچان ئافرۆده‌یت یه‌كه‌م و نه‌ورۆز دووه‌م و پێشمه‌رگه‌ سێهه‌م بوون و هه‌روه‌ك له‌سه‌ر ئاستی‌ كوڕان یانه‌ی‌ سلێمانی‌ به‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌م هات و پێشمه‌رگه‌ و بابان دووه‌م و سێهه‌م بوون وه‌ له‌ ئامێری‌ ڤۆڵت پێشمه‌رگه‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌می‌ به‌ده‌ست هێنا .

ئه‌مه‌و له‌ ئاستی‌ تاك دوو یاریزانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ له‌ جوڵه‌ی‌ زه‌وی‌ پله‌كانی‌ دووه‌م و سێهه‌میان به‌ده‌ست هێنا و باشترین كوڕه‌ یاریزانی‌ یارییه‌كه‌ش هانۆ ئازاد بوو له‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ یاری‌ ئامێری‌ جوڵه‌كان .



PM:04:25:29/08/2022




ئه‌م بابه‌ته 1160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌