مواتای‌ پێشمه‌رگه‌ یه‌كه‌م بوون - له‌ وێنه‌ و ڤیدۆدا بینه‌ربن




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د 

لقی‌ كه‌ركوكی‌ یه‌كێتی‌ مواتای‌ عێراق پاڵه‌وانێتی‌ كراوه‌ی‌ مواتای‌ یانه‌كانی‌ ئه‌نجام داو له‌ دوایی‌ به‌شداری‌ 11 یانه‌ و 150 یاریزان له‌ كێشه‌ جیاوازه‌كانی‌ كوڕان و كچان سه‌رئه‌نجام و له‌سه‌ر ئاستی‌ تیمی‌ لاوانی‌ كوڕان ، كوڕه‌ پاڵَه‌وانه‌ پێشمه‌رگه‌كانی‌ سلێمانی‌ توانیان نازناوی‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ به‌ده‌ست بهێنن و جامی‌ یه‌كه‌میان پێشكه‌ش كرا .

ئه‌مه‌و له‌سه‌ر ئاستی‌ پێشكه‌وتوان ، پێشمه‌رگه‌ به‌ 4 یاریزان سێ‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌م و یه‌ك پله‌ی‌ سێهه‌م پله‌ی‌ دووه‌می‌ ئاستی‌ تیمی‌ پێبه‌خشرا .

به‌رهه‌م محه‌مه‌د ڕاهێنه‌ری‌ تیمی‌ مواتای‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌شداری‌ تیپه‌كه‌یان له‌و پاڵه‌وانێتیه‌ و ده‌ست خستنی‌ ئه‌و ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وته‌ تایبه‌ت به‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرتی‌ ڕاگه‌یاندوو ووتی‌ ، یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ هه‌میشه‌ پاڵه‌وانه‌ و له‌ نێو ئه‌و كێڕكێ‌ به‌هێزانه‌دا توانیمان دووباره‌ ده‌ست كه‌وتێكی‌ دیكه‌ و خه‌رمانێكی‌ وه‌رزشی‌ دیكه‌ بۆ یانه‌كه‌مان به‌ده‌ست بهێنین .

به‌رهه‌م ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ له‌و پاڵه‌وانێتیه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ تیمی‌ لاوان به‌شدار بوون و نازناوه‌كه‌یان بردۆته‌وه‌ و له‌سه‌ر ئاستی‌ پێشكه‌وتوانیش به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ پاڵه‌وانێتی‌ سلێمانی‌ یان له‌ پێشه‌ و له‌ سه‌ره‌تایی‌ مانگی‌ داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت هه‌ربۆیه‌ به‌ ته‌نیا 4 یاریزان به‌شدار بوون كه‌ خۆش به‌ختانه‌ به‌ 3 پله‌ی‌ یه‌كه‌م و یه‌ك پله‌ی‌ سێهه‌م پله‌ی‌ دووه‌می‌ ئاستی‌ تیمیان مسۆگه‌ر كردووه‌ .

له‌سه‌ر ئاستی‌ یاری‌ پیشه‌گه‌ر به‌رهه‌م محه‌مه‌دی‌ ڕاهێنه‌ر ووتی‌ ، كیژه‌ یاریزان سۆزیار ئه‌حمه‌د له‌ یانه‌كه‌مان توانی‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و به‌ هه‌مان شێوه‌ محه‌مه‌د مه‌حمودی‌ پیشه‌گه‌رمان ئه‌و ئه‌نجامه‌ی‌ مسۆگه‌ر كرد .



PM:09:27:28/08/2022




ئه‌م بابه‌ته 1916 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌