پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له پایی ئه‌و هاوكارییه به‌رده‌وامانه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له دابین كردنی یاریگه‌كانی بۆ یانه‌ی به‌ختیاری و به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجام دانی مه‌شقه‌كانی تیپی تۆپی پێی یانه‌كه‌یان و ئه‌نجام دانی یارییه‌كانیان یانه‌ی ناوبراو قه‌ڵغانی ڕێزلێنانی به‌خشیه یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه .
ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 28 ی ئابی 2022 له نێو یاره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ، به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه پێشوازی كرد له م , نه‌جات عه‌بدول ڕه‌حمان و جه‌لیل جه‌میل قادر ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی به‌ختیاری .
له‌و میواندارییه‌دا و سه‌ره‌تا م . نه‌جات سوپاسی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی كرد كه له وه‌رزی ڕابردووی چالاكییه‌كانی یانه‌ی به‌ختیاری ته‌واوی هاوكاریان كردوون بۆ ئه‌نجام دانی مه‌شقه‌كانی یانه‌كه‌یان و به‌ڕێوه چوونی یارییه‌كانیان له‌و خوله‌ی به‌شدار بون تێیدا .
هه‌روه‌ك یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به یانه‌ی دایك بۆ پاڵپشتی یانه‌كان و وه‌رزشكاران له قه‌ڵه‌م دا و دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌و یانه‌یه بۆته ماڵێك بۆ هه‌مووان كه ئه‌وه‌ش جێگه‌ی دڵخۆشی هه‌موولایه‌كه یانه‌یه‌ك به‌و شێوه‌یه هاوكار و پاڵپشتی وه‌رزشكاران بكات بێ جیاوازی .
ئه‌مه‌و به‌ڕێز حاكم مه‌حمودی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه سوپاسی یانه‌ی به‌ختیاری كرد كه سوپاسی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ك ووتیشی یانه‌كه‌مان كراوه‌یه بۆ پاڵپشتی له هه‌موو وه‌رزشكارێك و وه‌رزشوانێك ، وه هیوایی خواست یانه‌ی به‌ختیاری له داهاتوو له خوله به‌هێزه‌كان یاری بكه‌ن و به‌ره‌و پێشبچن .
له كۆتایش له‌لایه‌ن م ، نه‌جات عه‌بدول ڕه‌حمان قه‌ڵغانی ڕێزلێنان و سوپاسكردنی پێشكه‌ش به یانه‌ی پێشمه‌رگه كرد .