جامی‌ پاڵه‌وانی‌ عێراق گه‌ڕایه‌وه‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

له‌ نێو باره‌گه‌ی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ م ، شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌نی‌ سكرتێری‌ یانه‌ و م ، ئیبراهیم قاسم ڕاوێژكاری‌ وه‌رزشی‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ پێشوازی‌ كرد له‌ به‌ڵێن حه‌یده‌ر ڕاهێنه‌ری‌ تیپی‌ كچانی‌ تۆپی‌ سه‌رمێزی‌ یانه‌ .

له‌و میواندارییه‌ وه‌رزشییه‌ پڕ ده‌ست كه‌وته‌ مێژووییه‌دا ، سه‌ره‌تا به‌ڕێز جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ پیرۆزبایی‌ گه‌رمی‌ له‌ به‌ڵێن حه‌یده‌ر و كیژه‌ شێره‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ عێراق كرد كه‌ توانیان له‌ نێو پایته‌ختی‌ عێراقه‌وه‌ جامی‌ یه‌كه‌می‌ له‌ نێو شاری‌ به‌سره‌وه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ شاری‌ سلێمانی‌ و بیكه‌نه‌ دیاری‌ بۆ ئه‌و شاره‌ی‌ مێژوویه‌كی‌ پڕ سه‌روه‌ری‌ له‌ یاری‌ تۆپی‌ سه‌رمێز هه‌یه‌ .

ئه‌مه‌و به‌ڕێزیان خۆشحاڵی‌ خۆی‌ نیشان داو ووتی‌ ، تیپی‌ تۆپی‌ سه‌رمێزی‌ كچان له‌ یانه‌كه‌مان به‌قه‌ده‌ر مێژووی‌ زۆرێك له‌ ئه‌نجامه‌كان ده‌ست كه‌وتی‌ هه‌بووه‌ و ئه‌وه‌ش جێگه‌ی‌ دڵخۆشی‌ به‌نده‌ و ئه‌ندامانی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ یه‌ .

هه‌روه‌ك به‌ڕێزیان دووپاتی‌ كرده‌وه‌ كه‌ یانه‌ پاڵپشتی‌ له‌ تیپی‌ تۆپی‌ سه‌رمێزی‌ كچان ده‌كات و به‌ هیواین له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كانی‌ داهاتوو چ له‌ نێو خۆ بێت یاخود ده‌ره‌وه‌ ئه‌م كچه‌  شێرانه‌ ئه‌نجامی‌ به‌رچاو به‌رده‌وامیان هه‌بێت .

پاشان به‌ڵێن حه‌یده‌ری‌ ڕاهێنه‌ری‌ به‌ ئه‌زموونی‌ ئه‌و یارییه‌ كه‌ خاوه‌ن چوار نازناوی‌ عێراقه‌ بۆ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌  سوپاسی‌ تایبه‌تی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ كرد كه‌ له‌ سه‌ره‌تا تا كۆتا پاڵپشتی‌ بووه‌ و هه‌روه‌ك پێی‌ ڕاگه‌یاند كه‌ تیپه‌كه‌یان تیپی‌ شارێكه‌ و نوێنه‌رایه‌تی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ و ناوی‌ پیشمه‌رگه‌ و شاری‌ سلێمانی‌ كردووه‌ هه‌ربۆیه‌ ئه‌وان وه‌ك خۆی‌ چۆن ناوی‌ به‌ڵێنه‌ ، به‌ڵێن دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ بۆ ئه‌نجامه‌كان كۆڵ نه‌ده‌ر ده‌بن .

به‌ڵێن سوپاسی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ و به‌ تایبه‌ت كابتن ویسام محه‌مه‌د بازگی‌ ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێَڕی‌ كرد كه‌ له‌ شاری‌ به‌غداد له‌ سه‌ره‌تایی‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ تا كۆتایی‌ له‌گه‌ڵیان بووه‌ و پاڵپشتی‌ كردوون بۆ ئه‌و ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وتانه‌ .

له‌ كۆتایی‌ جامی‌ یه‌كه‌می‌ و مێژووی‌ وه‌رزی‌ 2022 له‌لایه‌ن به‌ڵێن حه‌یده‌ری‌ ڕاهێنه‌ر پێشكه‌ش به‌ به‌ڕێز حاكم مه‌حمودی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ كرا و كۆتای‌ به‌و میوانداریه‌ مێژوویه‌ هات .


PM:03:50:28/08/2022




ئه‌م بابه‌ته 356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌