تهندروستی -
هەر وەک لای هەموومان ئاشکرایە نەخۆشی شەکرە کاریگەری لەسەر زۆربەی ئەندامەکانی لەش دادەنێت، بەدڵنیاییەوە ئێسکە پەیکەریش بەدوور نیە لەو کێشانەی بە هۆی نەخۆشی شەکرەوە توشمان دەبێت، دکتۆر هێمن پزیشكی نەخۆشیەکانی جومگە و ئێسک و رۆماتیزم و بڕبڕەکان لهم بابهتهدا کاریگەریەکانی نەخۆشی شەکرە باسدهكات كه لەسەر جومگە و ئێسک و ماسولکەکان دهیبێت.
1-ڕەقبوونی دەست و پەنجەکان
2-خراپبوونی جومگەی قولەپێ
3-پوکانەوەی ماسولکەکان
4- ئازار و ڕەقبوونی جومگەی شان
5-هەوکردنی ژێ ماسولکەیەکان (گیربونی پەنجەکان)
6-گیرانی دەماری ناوەندی دەست
7-ئازار و ڕەقبوونی بڕبڕەکان
8-هەوکردنی بەکتریایی جومگە و ئێسک.
بۆیە گرنگە نەخۆش و ئێمەی پزیشکانیش هۆشیاربین دەربارەی بوونی نەخۆشی شەکرە لە کاتی سەرهەڵدانی یەکێک لەم کێشانەی سەرەوە.