پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له نێو كێبڕكێكی هه‌شت یانه‌ی ڕكابه‌ر له پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌كانی عێراق كه یارییه‌كانی له ماوه‌ی سێ ڕۆژ و له شاری به‌غدادی پایته‌ختی ولاَت به‌ڕێوه چوو ، بۆ دیاری كردنی باشترین كیژه یاریزان و له دوایی ئه‌نجامه سه‌ركه‌وتووه‌كانی ، ئه‌سما عه‌لی كیژه یاریزانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانی سه‌رجه‌م یارییه‌كانی له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا به سه‌ركه‌وتن كۆتایی پێبهێنێت و بووه جێگه‌ی سه‌رنجی لیژنه‌ی داوه‌ران و هه‌ڵسه‌نگاندنی پاڵه‌وانێتییه و به باشترین یاریزانی وه‌رزی 2022 دیاری كرا .
به‌ڵێن حه‌یده‌ر ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه سه‌باره‌ت به‌و ده‌ست كه‌وته‌ی كچه یاریزانانی یانه‌كه‌یان ووتی ، خۆش به‌ختین به‌و ئه‌نجامانه و نازناوی عێراق و باشترین یاریزان كه له یانه‌كه‌مان ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بوو ، هه‌روه‌ك ووتیشی پیرۆزبای له خۆمان و ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه ده‌كه‌م كه بۆ جارێكی دیكه یانه‌ی پێشمه‌رگه بووه نوێنه‌ری شاری سلێمانی بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان و ناوی چووه مێژووی ئه‌نجامه‌كانی وه‌رزی 2022 كه تێیدا و جگه‌له پاڵه‌وان بوونی تیمه‌كه‌مان ، باشترین كیژه یاریزانیش له یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بوو .