ته‌ندروستی -
له‌گه‌ڵ به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما زۆر كه‌س ئاره‌زووی زیاتر خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای له‌شیان دابه‌زێت، به‌ڵام چیرۆكی گه‌نجێكی به‌ریتانی به‌ناوی" ئاده‌م" واتلێده‌كات له‌م هه‌ڵه‌یه دوور بكه‌ویته‌وه.
له به‌ریتانیا له‌و ڕۆژانه‌ی پله‌كانی گه‌رما بۆ 37 پله به‌رز بوونه‌وه ئاده‌م دوو شووشه ئاوی سه‌هۆڵاوی خواردۆته‌وه له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌كاتێكدا هه‌وای ساردی ئۆتۆمبێله‌كه‌شی پێكردوه.
ئه‌م گه‌نجه ده‌ڵێت" له‌گه‌ڵ خواردنه‌وه‌ی ئاوه سارده‌كه هه‌ستم به‌شتێكی نامۆ كرد، په‌ڵه‌ی نامۆ له‌سه‌ر جه‌سته‌م دروستبوو، توشی دڵتێكهه‌ڵاتن بووم و ده‌ست و پێم وه‌ك ئه‌وه وابوو ده‌رزی پیادا بكرێت، ته‌نها فریای ئه‌وه كه‌وتم ده‌رگای ئۆتۆمبێله‌كه‌م بكه‌مه‌وه‌ـ دایكم و باوكم ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتنیان بۆ هێنام و گه‌یه‌ندرامه نه‌خۆشخانه، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌و شۆكه بوو كه جه‌سته‌م تێی كه‌وت پاش خواردنه‌وه‌ی ئاوه زۆر سارده‌كه"
له‌سه‌ر دۆخی ئه‌م گه‌نجه دكتۆره ساره جارفیس تایبه‌ت به گۆڤاری" زه سه‌ن" وتویه‌تی" خواردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه‌یه‌كی زۆر سارد و به‌خێراییه‌كی زۆر كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی ده‌مار ده‌كات كرانه‌وه و داخرانی خێرا له ملوله‌كانی خوێنی جیوبه‌كان دروست ده‌كات، له‌و كاته‌دا ڕاسته‌وخۆ له‌ڕێی مێشكه‌وه په‌یام ده‌گاته كۆئه‌ندامی ده‌مار و ئازاری زۆر له‌جه‌سته‌دا دروست ده‌بێت و كه‌سه‌كه سه‌ری گێژ ده‌خوات"