ته‌ندروستی -
تیمێكی توێژینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی وه‌رگرتنی ڤیتامین "دی" له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی خه‌مۆكی بوون یارمه‌تی چاره‌سه‌ری دۆخیان ده‌دات.
پسپۆڕان ده‌ڵێن" به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڤیتامین" دی" كارگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كانی سه‌نته‌ری كۆئه‌ندامی ده‌مار ده‌بێت، ده‌رئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی خه‌مۆكی بوون به‌ده‌ست كه‌می ڤیتامین دی ناڵاندویانه، به وه‌رگرتنی ئه‌م ڤیتامینه نیشانه‌كانی خه‌مۆكی له‌سه‌ریان كه‌متر بۆته‌وه"
تۆماس میكۆلا پزیشك و نوسه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له زانكۆی ڕۆژهه‌ڵاتی فیله‌ندا ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر چی ئه‌م شیكاریه‌ی كردومانه له‌سه‌ر ئاستێكی فراوان ئه‌نجامدراوه به‌ڵام هێشتا بابه‌ته‌كه پێویستی به توێژینه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه"
ئه‌م پسپۆڕه ده‌شڵێت" توێژینه‌وه‌كه‌مان هاوكاری زیاتری توێژینه‌وه‌كانی دواتر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی سوود له‌م ڤیتامینه وه‌ربگرن بۆ چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی و نیشانه‌كانی"