پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له ولاَتی ئوردن و له شاری عه‌مانی پایته‌ختی ئه‌و ولاَته و له نێو كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی عه‌مان خولی ڕاهێنه‌ری ئاستی پله یه‌ك ( LIVL 1 ) به‌رێوه چوو كه تێیداو له شاری سلێمانی هه‌ریه‌ك له یاریزانانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ( سه‌یوان جه‌مال ، به‌ختیار عه‌بدول باقی ) و له یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی ( حسێن عومه‌ر ) به‌شدار بوون .
ئه‌مه‌و له یانه‌ی جامعه ( ئه‌حمه‌د عه‌بدول حه‌سه‌ن و محه‌مه‌د دووری ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ) به‌شداریان له‌و خوله كرد كه توانیان له ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژی به‌شداری له خوله‌كه‌دا سه‌ركه‌وتوانه به‌شداری له وانه تیۆری و پراكتیكێكان بكه‌ن و بڕوانامه‌ی ڕاهێنه‌ری ئه‌و ئاسته‌یان به‌ده‌ست هێنا .
سه‌باره‌ت به‌به‌شداریان له خوله‌كه سه‌یوان جه‌مال یاریزان و ڕاهێنه‌ر له یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندو ووتی ، ئه‌م خوله گرنگی زۆری هه‌بوو بۆ به‌شدار بووان كه ژماره‌یان 30 كه‌س بوو كه خۆش به‌ختانه توانیمان سه‌ركه‌وتوانه به‌شداری له وانه‌كانی بكه‌ین و بوینه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی لیڤڵی یه‌كه‌می ڕاهێنان كه له یاسایی یاری تۆپی سه‌رمێز سێ ئاست هه‌یه‌و به‌رزترینیان لیڤڵی سێیه .
سه‌یوان ووتیشی ، پێنج ڕاهێنه‌ر كه له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی به ناوه‌كانی دراوه له ولاَتی عێراق به‌شداریمان كردوو له یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌نده و به‌ختیار عه‌بدول باقی كه هه‌م یاریزان و هه‌م ڕاهێنه‌رین به‌شدار بووین .
ووتیشی خوله‌كه سودی زۆری هه‌بوو كه له كاتی وانه‌كان وتووێژ و ڕاگۆڕینه‌وه هه‌بوو وه زۆرترین زانیاری نوێمان به‌ده‌ست هێنا له‌لایه‌ن وانه‌بێژی خوله‌كه كه ( ڕه‌زمزی موباره‌ك ) ی به ڕه‌گه‌ز تونسی بوو .
دواجار سه‌یوان ووتی ، هه‌وڵی زیاتر ده‌ده‌ین و ده‌مانه‌وێت بڕوانامه‌ی پله سێ به‌ده‌ست بهێنین تا ببینه وانه‌بێژی نێو ده‌وڵه‌تی و بتوانین له خوله‌كان وانه بڵێینه‌وه .