‌5 هه‌ڵه‌ له‌ سووده‌كانی شه‌ربه‌تی فرێش كه‌مده‌كاته‌وه‌




ته‌ندروستی‌ - 

زۆر كه‌س ئاره‌زووی خواردنه‌وه‌ی‌ شه‌ربه‌تی فرێش ده‌كات به‌هۆی سووده‌ خۆراكی و ته‌ندروستیه‌كانی ئه‌م خواردنه‌وه‌یه‌، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌ڕاستی سوود له‌م شه‌ربه‌ته‌ ببینیت باشتر وایه‌ چه‌ند مه‌رجێك ڕه‌چاو بكه‌یت.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ی‌ پێگه‌ی‌" زه‌ هێلس سایت" بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا هاتووه‌:

1-یه‌كه‌مین هه‌ڵه‌ له‌ ئاماده‌كردنی خواردنه‌وه‌ سروشتیه‌كان زیادكردنی شه‌كر ه‌ بۆ  ئه‌م جۆره‌ خواردنه‌وه‌یه‌، له‌ڕاستیدا پێویست ناكات شه‌كری بۆ زیاد بكرێت و ته‌نها تامی شیرینی شه‌ربه‌ته‌كه‌ بۆخۆی به‌سه‌، زیاد كردنی شۆكۆلاته‌ و كرێم بۆ شه‌ربه‌تی سروشتی هۆكاری به‌رز كردنه‌وه‌ی‌ ئاستی شه‌كری خوێن و توشبوونه‌ به‌ قه‌ڵه‌وی.

2-تێكه‌ڵاوكردنی چه‌ند جۆرێك سه‌وزه‌ی نه‌گونجاو به‌ یه‌كه‌وه‌ كه‌ واده‌كات تامی شه‌ربه‌ته‌كه‌ تاڵ ببێت، ئه‌و كه‌سه‌ی‌ ده‌یخواته‌وه‌ توشی هێڵنجدان ببێت.

3- به‌كارهێنانی عه‌ساره‌ی‌ كاره‌بایی بۆ ئاماده‌كردنی شه‌ربه‌تی سه‌وزه‌ به‌هۆی گه‌رمیه‌كه‌یه‌وه‌ واده‌كات له‌ سوودی سه‌وزه‌كان كه‌م ببێته‌وه‌.

4-ئاماده‌كردنی شه‌ربه‌ته‌كه‌ و دانانی له‌ناو سه‌لاجه‌ هه‌ڵه‌یه‌كی دیكه‌یه‌ واده‌كات به‌ها خۆراكیه‌كه‌ی‌ له‌ده‌ست بدات، چونكه‌ پاش 24 كاتژمێر شه‌ربه‌تی سه‌وزه‌كان نرخ و به‌های خۆراكی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.

5- لانه‌بردنی تۆوی هه‌ندێك له‌ سه‌وزه‌ و میوه‌كان هۆكاره‌ بۆ تاڵكردنی تامی شه‌ربه‌ته‌كه‌ له‌گه‌ڵیدا مادده‌ی‌ ژه‌هراوی له‌ جۆری" سیانۆجین" تێكه‌ڵاوی شه‌ربه‌ته‌كه‌ ده‌بێت.



PM:03:43:16/08/2022




ئه‌م بابه‌ته 632 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌