پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
هۆڵه تاقانه دیاره‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه كۆكه‌ره‌وه‌ی سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانێتییه نێو خۆییه‌كانی كوردستان و عێراق له شاری سلێمانی میوانداری له دوا یاریی خولی باله‌ی كچانی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی عێراق كرد .
كاتژمێر 4:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 14 ی ئابی 2022 و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به ئاماده‌بوونی میوانێكی به‌رچاو دوا یارییه‌كانی خولی باله‌ی كچانی تازه‌پیێگه‌یشتوانی یانه‌كانی عێراق به‌ڕێوه چوو كه له یه‌كه‌م یاری و بۆ ده‌ست نیشان كردنی پله‌كانی سێهه‌م و چواره‌م هه‌ردوو یانه‌كانی ده‌ربه‌ندیخان و ئافره‌تانی هه‌ولێر به یه‌ك گه‌یشتن و دوایی یارییه‌كی به‌هێز كچانی ده‌ربه‌ندیخان به ئه‌نجامی 3-1 سێت توانیان یارییه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به كۆتا بهێنن و پله‌ی سێهه‌می خوله‌كه‌یان به‌ده‌ست هێنا .
ئه‌مه‌و له كاتژمێر 6:30 خوله‌كی ئێواره یاری بۆ ده‌ست نیشان كردنی نازناوی خوله‌كه له نێوان كچانی سلێمانی و ته‌ق ته‌ق به‌ڕێوه چوو دوایی یارییه‌كی به‌هێز كچانی سلێمانی به 3 سێتی بێ وه‌لاَم توانیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و نازناوی خوله‌كه‌یان مسۆگه‌ر كرد .
ئه‌مه‌و پاش كۆتاهاتنی یارییه‌كه خه‌لاَتی تیپه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێهه‌م كرا‌و كۆتایی به یارییه‌كانی خوله‌كه هات .