‌ئه‌نچیلۆتی‌ كاتی‌ وازهێنانی‌ له‌ كاری‌ ڕاهێنه‌رایه‌تی‌ ئاشكرا كرد



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی‌ و راهێنەری ریاڵ مەدرید كاتی‌ وازهێنانی لە جیهانی راهێنەرایەتی راگەیاند، ئەوەش دوای چەندین ساڵ لە بەخشین و دەستکەوتەکانی لەناو گۆشە چوارگۆشەی سەوزدا.

ئەنچیلۆتی لە ساڵی 1992ەوە وەک یاریدەدەری ڕاهێنەر بۆ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەستی بە کاری ڕاهێنەرایەتی کردووە، پێش ئەوەی بەرەو ڕاهێنەرایەتی ئەو یانانەدا بڕوات کە لە ڕیجینا دەست پێدەکات و دواتریش یۆڤانتۆس و میلان و چێڵسی و پاریس سانجێرمان و بایرن میونشن.

لە میانی چاوپێكەوتنەكەیدا لەگەڵ رۆژنامەی "ll Messaggero"ی ئیتاڵی ئه‌نچیلۆتی‌  باسی لە وادەی وازهێنانی كرد، و رایگەیاند: لە كۆتایی ماوەكەم لەگەڵ ڕیاڵ مه‌درید، كاروانی وەرزشیم كۆتایی دێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ریاڵ مەدرید باشترین یانەی جیهانە و بۆ من مانای هەیە دوای ئەو ئەزموونە وازبهێنم.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ریاڵ مەدرید و میلان ئەو دوو تیپەن کە دڵم پێیان بەستراوەتەوە، یەکەمیان لە لوتکەی یانەکانی جیهانە و یاریزانی بەئەزموونی وەک کاسیمیرۆ و بنزیما و مۆدریچ هەیە و یارمەتی گەنجەکان دەدات خۆیان تێیدا بسەلمێنن یانەکە."



PM:03:18:14/08/2022




ئه‌م بابه‌ته 1432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌