پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به ناچاری به‌شێكی دیكه‌ی ستۆدیۆكانی فرۆشت تا ئه‌وه‌ی ناوی یاریزانه نوێیه‌كانی تۆمار بكات.
فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامه‌نوسی باوه‌ڕپێكراو ئاشكرای كردووه كه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی یانه‌ی بەرشەلۆنە 24.5%ی ستۆدیۆکانی یانەکەی بە ئۆرفیۆس میدیا بە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ فرۆشتووه
فابریزیۆئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه ئەمە پلانی یانەکەیە بۆ تۆمارکردنی گرێبەستە نوێیەکان و دواتر بەردەوام بێت لە گرێبەستێکی دیکە وەک مارکۆس ئەلۆنسۆ .